(ئەوکاتەی جەهل حوکم ئەکات شەق لەکەرامەتی مامۆستا ئەدرێ)
مامۆستایان، فەرمانبەران و هاوڵاتیانی کوردستان وەک ئاگادارن لەئێستادا ناڕەزایی و جوڵەو خۆپیشاندانەکان سەرجەم شارو شارۆچکەکانی گرتۆتەوە دژی ناعەدالەتی و برسیکردنی سەرجەم چین وتوێژەکان لەلایەن ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەی هۆکاری مەینەتی و قەیرانەکانە...سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان و خۆپیشاندانەکان لە هەولێر و بادینان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەم دەسەڵاتە بوەتە بار بەسەر هاوڵاتیان و هیج چاکسازییەک لەسەردەستی ڕونادات جگە لە تاڵانی و حەزێکی سوڵتانی خۆیان بۆ دەسەڵات.
ئێمە زۆر لەمێژە وتومانە دەبێت سەرجەم هێزەکان بەنیشتیمانی بکرێن و دووربن لە دەستی حیزب، دەرئەنجام لەرابردودا و بەئێستاشەوە کاری نەخوازراو ڕویداوە لەسەردەستی ئەم هێزە بەحزبیکراوانە..،، تا دەگاتە ئەوەی بەڵتەجیەکی چەکدار لەشاری هەولێر دور لەهەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی شەق بەڕووی مامۆستادا ئەوەشێنێت...بۆیە وەک لیستی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایان ئیدانەی ئەم کارە نائەخلاقیەی هێزەکانی حیزب ئەکەین بەرامبەر گەورەیی مامۆستاو داواکارین هەرچی زووە دادگا ڕۆڵی خۆی هەبێ و تاوانبار بەسزای خۆی بگەیەنرێ..، بەپێویستیشی ئەزانین بەناوی دەسەڵاتی شاری هەولێرەوە داوای لێبوردن لە سەرجەم مامۆستایان بکرێ.
سەرکەوتوبێ ئیرادەی تاکی کورد
ڕسوایش بۆ ئەوانەی مانای زانست تێناگەن
لیستی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
26-03-201826-03-2018 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,897 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!