بۆ ڕای گشتی:
ئاشکرایە دەوڵەتی فاشستی تورکیا لە ژێر فەرمانی ئەردۆغان بۆ بە دیهێنانی خەونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە هیچ کردەوەیەکی قێزەون و دژە مرۆیانە لانادات و بە بەرچاوی جیهانەوە ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ لە کاتێکدا هەموو له و ڕاستیە ئاگادارە و بێدەنگن هاوکاریەکانی تورکیا لە گەڵ چەتەکانی داعش ئاشکرایە و لە بەرخۆدانی عەفریندا بە بەرچاوی هەمووان سڵیان لە هیچ کردەوەیەکی دڕندانە نەکردۆتەوە و نایەکەن.
لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای فاشیست لە درێژەی تاوانە دژە مرۆیەکانی لە ڕۆژانی ڕابردوو سێ برای بە ناوەکانی (ڕەمەزان، مەجید و تاهیر محەمەد) لە گوندی نێروەی سیتۆی شیلادزێ، شەهیدکران و پاش گەڕان و هەوڵدانێکی زۆری کەسوکاری ئەم شەهیدانە سەرەنجام تەرمەکانیان دۆزرانەوە و تەرمی هەر سێ براکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وڵاتپارێز دەڤەرەکەوە لە گۆڕستانی شیلادزێ بەمەراسیمێکی جەماوەری هەزاران کەسی بەخاک سپێردران.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی بەتوندی هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزاردەکەین، هەروەها بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە هاوکار دەبینین بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە بەرامبەر بەم هێرش و پالامارانه کە ڕۆژانە بەڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە لایەن دەوڵەتی تورکیای فاشستەوە کاردانەوەیەکی بەرپرسیارانەی نەتەوەیی و دیموکراتییانە نیشان بدەن نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دڕندایەتیە دانێن و پرسیارمان ئەوەیە کە هۆکاری ئه و بێدەنگی و تەسلیم کاریە چییه و بۆچی لە وابەستەبوون و خۆ بە دەستەوەدان بەردەوامن؟ با ڕای گشتی و ویژدانە هوشیار و ئازادەکان بڕیار دەربن، چیتر هێرش و پەلاماری دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلەکەمان مایەی قبوڵکردن نیە و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی مایەی شەرمەزاریە و بانگەوازی دەکەین گەلەکەمان خاوەن هەڵوێستی ڕادیکاڵ بێت بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکان و ئەو بێدەنگیە بەچالاکی و هەڵوێستی شۆڕشگێرانە بشکێنرێت.
لە کۆتایدا وەک
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی بەرخودێری کورد و گەلەگەمان لە دەڤەری بادینان بە گشتی وبەتایبەت خانەوادەی هەر سێ برای شەهید (ڕەمەزان، مەجید، تاهیر) دەکەین وپەیمان دەدەین بە تێکۆشانمان نەهێلین خوێنی پیرۆزیان بە فیرۆ بچێت.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
17-04-201817-04-2018 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,459 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!