خاڤیک، بە تورکی (هافیک)، شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای #سێواس#-سیواسی #باکووری کوردستان#ە، لە ساڵی 1928 وەک هاڤیق ناسێنراوە لەلایەن تورکە کەمالییەکانەوە، ناوی خاڤیک لە ساڵی 1926ەوە بە کوردی قەدەغەکراوە و وەک زۆربەی ناوچەکانی باکووری وڵات ناسنامە کوردییەکەی لێ سەنراوەتەوە و کراوە بە تورکی.
لە پارێزگای سێواسەوە زۆر دوور نییە، بە پێی ئاماری فەرمی دەوڵەتی تورک ژمارەی دانیشتوانەکەی 5600 هاووڵاتی دەژین و لە گوندەکانی دەوروبەریشی 13687 کەس دەژین. 37 شاخی بڵندی بە دورەوەیە، بە پێی سیاسیەتی دەوڵەتی تورک لە ساڵی 1946ەوە شوێنە بەرزەکانی بۆ سوپا و بنکەی سەربازی داگیرکردووە و دیمۆگرافیایی خاکەکەیان گۆڕیوە و خەڵکە ڕەسەنەکەیان ڕاگواستووە و هاوڵاتی تورکی لە شوێنیان نیشتەجێ کردووە. خاڤیک 82 گوند و 4 مەرزی هەیە، بەڵام مەرزەکان بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتەوە نەناسێنراون.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,585 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!