دروستبوونی تیپی 17ی زمناکۆ 1986 1987
له و کاتەدا کاک جەمیل لە ئێران بوو وابزانم بۆ چارەسەری گورچیلە چوو بوو، مام هێرش سەرپەرشتی تیپەکەی دەکرد تا ئه و گەڕایەوە، پاش ئەوەی مام هێرش شەهید بوو لە شەڕی چەرمەگادا مەلا ئەحمەدی دسکەرە کرایە ج.ت. تیپی 17 ی زمناکۆ کۆمەڵێک کەسایەتی و کەرتی زۆر چالاکی هەبوو کە سەری تیپەکەیان و یەکێتیشیان له و سەردەمەدا بەرز کردبوەوە.
کەرتی 3 و 4 ئەم دوو کەرتەخوالێخۆش بوو مامە عەلە ڕەش لێپرسراوی کەرتی چوار، شەهید محمودی مامە عەزە لێپرسراوی کەرتی 3 بوو، بەڕاستی کۆمەڵیک خزمی خۆیان و پێشمەرگەی قارەمانی تێدابوو، هەرشوێنێک سەخت بوایە ئه و دوو کەرتەیان بۆ ئەنارد، هەمیشە شوێن دەستیان دیار بوو، کەرتی یەک کە کاک حەمە قاشتی فەرماندەی کەرت بوو، کەرتێکی تر کە کاک عەلی ڕەشید فەرماندەی بوو، کاک عەلی چەلەبی فەرماندەی کەرتیی تیپ بوو. کەرتی دوویش کەشەهیدی هەرگیز نەمر شەهید ئاوات تریفەیی فەرماندەی کەرت بوو. دوای شەهید بوونی شەهید هەژارو هاوڕێکانی ساڵی 1985-1986 هیچ تیپێک مەفرەزەی ناو شاری نەکردبوو دوای دامەزراندنی تیپەکه و گەڕانەوەی کاک جەمیل.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,122 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!