هۆشدارییەکان لەبارەی پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەهۆی ماددە پلاستیکییەکانەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن، ئێستا مەترسییەکان گەیشتوونەتە ئاستێک، کە شارەزایانی بواری ژینگە داوا دەکەن کە شووشە و ستیل و تیڤاڵ و ماددەکانی دیکە بکرێنە جێگرەوەی ماددە پلاستیکییەکان.
هۆشدارییەکان لەمەڕ مەترسییەکانی ماددە پلاستیکییەکان، لە هەڵکشانی ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو ماددانەوە سەرچاوەی گرتووە، بە جۆرێک 60٪ی ئەو زبڵانەی کە ڕۆژانە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەکرێنەوە، لە ماددە پلاستیکییەکان پێکدێن.
ساڵ بەساڵ لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، پێداویستییەکانیش زیاد دەکەن، بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستییانەش هەموو ڕێگایەک بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەو ڕێگایانە لەسەر بنەمای پاراستنی ژینگە نین، بۆیە تا دێت سەرچاوە بنەڕەتییە سروشتییەکان کەم دەکەن.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,393 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!