ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) دەربارەی چالاکییەکانی
شەڕڤانشەڕڤانانانیان لە ناوچەی جندرێس و ناوەندی شاری
عەفرینعەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. یەپەگە ئاشکرای کرد 8 چەتەی تورکیا کوژراون.
یەپەگە ڕایگەیاند: (لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین، هێزەکانمان لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی چالاکییان ئەنجامداون.)
(یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید دڵسۆز، ڕۆژی 8ی تشرینی دووەم\17ی گەڵاڕێزان لە گوندی محەمەدیەی سەر بە ناوچەی جندرێس لە دژی گرووپێکی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکی کاریگەریان کردووە. لە ئەنجامدا 3 چەتەی گرووپەکە و 2 پۆلیسی سەربازی کە هاوکات ئەندامی گرووپە چەتەکەن، کوژراون. هەروەها 6 چەتەش بریندار بوون.)
یەپەگە ڕاشیگەیاند، لە هەمان ڕۆژدا یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید ڕووسیار لە ناوەندی شاری عەفرین دژی چەتەکانی سەر بە ئەبوو لەیس کە سەرچەتەیەکی گرووپی سوڵتان موورادە، چالاکییەکی کاریگەریان کردووە. لە ئەنجامدا 3 چەتە کوژراون و 4ی دیکەش بریندار بوون.
[1]
09-11-201809-11-2018 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,157 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!