بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 22ی خەزەڵوەر، بە هیمەتی ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس لە شاری #جوانڕۆ# و بەشداری لاینگەرانی ژینگە، نزیکەی 4 هەزار بەڕوو بە بۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی بوومەلەرزەلێدراوانی #کرماشان# لە بەرزاییەکانی پارکی جەنگەلی ماپرێس چێندران.
بەشداربووانی ڕێوڕەسمی چاندنی بەڕوو، وێرای بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەری قوربانیان و لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە، بەڕوویان وەکوو سێمبولی خۆڕاگری لە بەرانبەر کێشە و دژووارییەکان زانیووە.
ئامانج لەو ڕێوەڕەسمە، لابردنی ئەو خەم و خەفەت و ناڕەحەتییانە بوو کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەی ساڵی ڕابردوو و هەروەها هەست بە بەرپرسایەتی بە نیسبەت پاراستن و بووژاندنەوەی داربەڕووەکانی زاگرۆس ڕاگەیاندووە.
پاش تەواو بوونی ئەم ڕێورەسمە، ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس وێرای سپاس و پێزانین لە تەواوی بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە کە یاد و بیرەوەری بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی کرماشانیان بە باشتری شێوە و بەم هەوڵە ژینگەپارێزیە بەرزڕاگرتووە، تەواوی لاینگەرانی ژینگەپارێزیان لە کوردستان بانگهێشت بە چاندنی بەڕوو کردووە.[1]
#14-11-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,635 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!