بەڕێوەبەری گومرگی
کرماشانکرماشان ئاشکرايدەکات لە هەشت مانگی ڕابردوودا هاوردەی کاڵا و شمەک لەرێگەی گومرگی کرماشانەوە دابەزیوە و بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 37% کەمیکردوە.
خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان بە ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا)ی ئێرانی ڕاگەیاند: لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا بە بەهای 17 ملیۆن و 108 هەزار 80 دۆلار، کە کێشی 10139 تەن هاوردەکراوە.
حەیدەری ڕونیکردوەتەوە: لە مەرزی پەروێزخان لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە بەهای 14 ملیۆن و 192 هەزار و 918 دۆلار بەکێشی
2950 تەن کاڵا و شمەک هاوردەی ئێران کراوە، بەوەش بە بەراورد بەمساڵ بەرێژەی 37% کەمیکردوە.
بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: چین بەبڕی 7 ملیۆن و 459 هەزار و 923 دۆلار بەکێشی 914 تەن زۆرترین هەناردەی هەبووە و عێراق بە پلەی دووەم بە 3 ملیۆن و 266 هەزار 32 دۆلار بەکێشی
6241 تەن، ئیتالیا بە دوو ملیۆن و 216 هەزار و 791 دۆلار، بەکێشی 372 تەن لە پلەی سێیەمدا بووە.
[1]
03-12-201803-12-2018 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,223 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!