بەڕێزان سەرنوسەرو دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بە بۆنەی (28) ساڵەڕۆژنامەی کوردستانی نوێێ وە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە ئەکەم، خوازیارم ساڵی نوێێ ڕۆژنامەکە ببێتە هەنگاوێکی تر بۆ خزمەتکردنی میدیا و کاری ڕۆژنامە گەری کوردی، بۆ یەکێتی و دونیایی ڕۆژنامە گەری ئێمە جێگایی شانازیە کە کوردستانی نوێی وەک یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی دوایی ڕاپەڕین بێدابڕان لە گەیاندنی هەواڵ و شرۆڤەو شیکاری ڕووداوەکان بەردەوامە.
تەنها ئەم بەردەوامیە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین ئەم ڕۆژنامەیە، چەند خزمەتی گەورەی بە دونیای ڕاگەیاندنی کوردی کردوە، کوردستانی نوێێ شانازی ئەوەشی بەبەر ئەبڕێت کە هەڤاڵ مام جەلال لە دیارترین نوسەرو خوێنەرە جدێکانی ئەم ڕۆژنامەیەبوەو هەر جەنابیشیان پشتیوانی سەرەکی ڕۆژنامەکە و لاپەڕەی ئازادی ناو ڕۆژنامەکەبوە بێگومان لاپەڕەی ئازادی ڕۆژنامەکە دەرگاو دەروازەیەکی تەواو جیاوازبوو نوسەران ئە توانن لێوەی جیاواز لە سیاسەتی یەکێتی دیدی ڕەخنەیی خۆیان ئاراستەی ژیانی حزبی و کۆیی کایەی کۆمەڵایەتی بکەن.
جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ ئەکەم و خوازیارم وەک هەمیشە لەناو کایەی ڕاگەیاندنی کوردیدا پێگەو شوێنی کوردستانی نوێی لە لوتکەدابێت.
رەفعەت عەبدوڵڵا
11-01-201911-01-2019 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,065 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!