ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) دەربارەی چالاکییەکی ئاسمانی دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە پارێزگەی شرناخ لە باکووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند، (24ی شوبات\5ی ڕەشەمە لە سلۆپیی شرناخ بە ئامێرێکی ئاسمانی لە دژی بارەگەیەکی سەربازی چالاکییەکی کاریگەرمان کرد. لە دەوروبەری کاتژمێر 21:30ی شه و ئەم چالاکییە ئەنجام درا و بینای تەنیشت گۆڕەپانی کۆپتەرەکان لە بارەگەی سەربازیی حاجیلار کرایە ئامانج. بارەگەکە 4 جار بۆمباران کرا و زیانێکی زۆری پێگەیشت. بەڵام بەڕوونی زیانە ماددی و گیانییەکانی دوژمن دەرنەکەوت. تا شەوی 25ی شوبات\6ی ڕەشەمه سوپای تورک نەیهێشتووە کارمەند و سەربازەکانی بچنەوە نێو بارەگەکە. دواتر دوژمن کوژراوەکانی لە شوێنی ڕووداوەکە دەرخستووە.)
[1]
26-02-201926-02-2019 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,121 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!