- 20-12-2019
- 19-12-2019
- 18-12-2019
- 17-12-2019
- 16-12-2019
- 15-12-2019
- 14-12-2019
- 13-12-2019
- 12-12-2019
- 11-12-2019
- 10-12-2019
- 09-12-2019
- 08-12-2019
- 07-12-2019
- 06-12-2019
- 05-12-2019
- 04-12-2019
- 03-12-2019
- 02-12-2019
- 01-12-2019
- 30-11-2019
- 29-11-2019
- 28-11-2019
- 27-11-2019
- 26-11-2019
- 25-11-2019
- 24-11-2019
- 23-11-2019
- 22-11-2019
- 21-11-2019
21-12-2019
- 22-12-2019
- 23-12-2019
- 24-12-2019
- 25-12-2019
- 26-12-2019
- 27-12-2019
- 28-12-2019
- 29-12-2019
- 30-12-2019
- 31-12-2019
- 01-01-2020
- 02-01-2020
- 03-01-2020
- 04-01-2020
- 05-01-2020
- 06-01-2020
- 07-01-2020
- 08-01-2020
- 09-01-2020
- 10-01-2020
- 11-01-2020
- 12-01-2020
- 13-01-2020
- 14-01-2020
- 15-01-2020
- 16-01-2020
- 17-01-2020
- 18-01-2020
- 19-01-2020
- 20-01-2020
باکووری کوردستان
- بەبۆنەی 41 ساڵەی کۆمەڵکوژیی مەڕاش، چالاکییەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. سەدان کەس لە گۆڕەپانی نەخۆشخانە لە گەڕەکی یۆرک سەلیمس مەڕاش کۆبوونەوە، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کرایەوە و هەتا جەمخانەی ئەرنلەران بە ڕێپێوان چوون. نوێنەرانی کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکانی عەلەویان، پەرلەمانتەرانی
هەدەپەهەدەپە زەینەل ئوزەن، کەمال پەکۆز و سەمرا گوزەلیش بەشداری چالاکی یادکردنەوەکە بوون.
[2]
باشووری کوردستان
- کۆنگرەی چوارەمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبەشدارییی زۆرتر لە هەزار ئەندام لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەدەچێت. لەم کۆنگرەیەدا 121 ئەندامی ئەنجوومەن هەڵدەبژێردرێت.
[1]
-
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئه و حزبە هەڵبژێردرا. هاوکات
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،
مەلا بەختیارمەلا بەختیار، قادرحەمەجان و
جەعفەر شێخ مستەفاجەعفەر شێخ مستەفا و
عیماد ئەحمەدعیماد ئەحمەد و
عومەر فەتاحعومەر فەتاح و
ئەرسەلان بایزئەرسەلان بایز و
دلێر سەید مەجیددلێر سەید مەجید ئەندامن لەو ئەنجوومەنەدا تێیدا.[1]

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- کارەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی یەکێتی بە دەستنیشانکردنی هەریەک لە
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح،
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و
ڕێواز فایەقڕێواز فایەق، بۆ سەرکردایەتی حزبەکە کۆتایی هات.[1]
- مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی دەتوانێت بەسەرکەوتوویی کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەفۆرمێکی نوێوە دێتەوە مەیدانی کوردایەتی. وتیشی: سەرکردایەتییەکی بەهێز لەناو یەکێتییەکی بەهێزدا بارودۆخەکان باشتر دەکات و ئاشتی و ئارامی مسۆگەر دەکات. هەر لەکۆنگرەکەدا مەلا یاسین ئاماژەی بەوەشدا، لەکۆنگرەکەدا هیچ بڕیارێکی مەرکەزی نەدرا و بڕیارەکان بە دەنگدان دەرچوون.
[5]
- لە چوارچێوەی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکیدا ژنانی گەنج لە ناوچەی
ڕانیەڕانیەی سلێمانیی لە ژمارەیەک کۆڵان پۆستەری بایکۆتیان هەڵواسی. لە سەر پۆستەرەکان ناوی هەموو کۆمپانیا و مارکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نووسراون بۆ ئەوەی گەل کەلوپەل و خواردەمەنیەکانیان بایکۆت بکەن.ژنانی گەنج پۆستەرەکانیان لە زۆر دەڤەری شارەکە هەڵواسی.[2]
- لە کۆمەڵگای شاوێسی شاری
هەولێرهەولێر برایەک هەستاوە بەکوشتنی براکەی خۆی کە هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
[3]
- بەهۆی ئاژاوەی نێو یاریگەکان فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سەرجەم چالاکییەکانی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت، خولەکە دەست پێناکاتەوە تاوەکوو سەرجەم یانەکان بەڵێنی سەلامەتی یاریزانان و هاندەران و ناوبژیوانان نەدەن.
[4]
-
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان مەراسیمێکی بۆ
شەوی یەڵداشەوی یەڵدا ڕێکخست. لە مەرایسمەکەدا 200 کەس بەشداربوون و چەندین شیعر و گۆرانییەک پێشکێشکران. دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند هونەرمەند و شاعیرێک.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامەو بەم چورچێوەیەدا گوندی سەیدای سەر بە ناوچەی عەین عیسای بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 3 کەسی مەدەنی بریندار بوو.[2]
- سەدان هاوڵاتی دانیشتووی ناوچەی
عەفرینعەفرین، تەرمی هەردوو شەهید بەناوەکانی (رەمەزان عەفرین- جوان عەفرین) و (ئیبراهیم ئەحمەد- جوودی چیا) کە لە 18 کانونی یەکەم لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید ببوون، لەبەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی ناوچەی فافین-ی کانتۆنی شەهبا وەرگیران و بە کاروانێک بەرەو گۆرستان بەڕێکران.[2]
دەرەوەی کوردستان
- باری ناوخۆییی ئێڕاقی عەرەبی خراپتر دەبێت و شەوی ڕابردوو لە ناسریە چەندین بارەگای حیزبی سووتێندران.[1]
- دۆناڵد ترامپ پێشنیارنامەی بودجەی 2020ی وڵاتەکەی واژۆکرد. لەو پێشنیارنامەیەدا دەوڵەتی تورک لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەکانی 'ئێف-35' دەرکراوە، جگە لەوەش لە پیشنیارنامەکەدا چەند سزایەکی دیکەش بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپێنراوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع