- 30-12-2019
- 29-12-2019
- 28-12-2019
- 27-12-2019
- 26-12-2019
- 25-12-2019
- 24-12-2019
- 23-12-2019
- 22-12-2019
- 21-12-2019
- 20-12-2019
- 19-12-2019
- 18-12-2019
- 17-12-2019
- 16-12-2019
- 15-12-2019
- 14-12-2019
- 13-12-2019
- 12-12-2019
- 11-12-2019
- 10-12-2019
- 09-12-2019
- 08-12-2019
- 07-12-2019
- 06-12-2019
- 05-12-2019
- 04-12-2019
- 03-12-2019
- 02-12-2019
- 01-12-2019
31-12-2019
- 01-01-2020
- 02-01-2020
- 03-01-2020
- 04-01-2020
- 05-01-2020
- 06-01-2020
- 07-01-2020
- 08-01-2020
- 09-01-2020
- 10-01-2020
- 11-01-2020
- 12-01-2020
- 13-01-2020
- 14-01-2020
- 15-01-2020
- 16-01-2020
- 17-01-2020
- 18-01-2020
- 19-01-2020
- 20-01-2020
- 21-01-2020
- 22-01-2020
- 23-01-2020
- 24-01-2020
- 25-01-2020
- 26-01-2020
- 27-01-2020
- 28-01-2020
- 29-01-2020
- 30-01-2020
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، ئاماژەیان بە مانەوەی شەش ژێرزەمین کرد کە هێشتا کاریگەریی چەکی کیمیاییان لەسەر ماوە جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێتئەو ئەنجامانەی کە لایەنە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاندووە، دەریدەخەن ژینگەی هەڵەبجە مەترسیی لەسەر نەماوە، بەڵام نازانین ئەو ژێرزەمینانە لەکوێن کە باس لە ژەهراویبوونیان دەکرێت.
[3]
- ئەمڕۆ دووجار لەسەر یەک فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی پاوانی گوندی کێستەیان لە سنووری ناوچەی
بەرواری باڵابەرواری باڵا کرد و زیانی ماڵی بەر خانووبەرەی هاووڵاتیان لە ناوچەکە کەوت.
[4]
زیانی ماڵی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی بەرواری باڵا
- بۆ ڕێگریکردن لە کارەکانی بەڕێوەبەری شارەوانی نوێی
کەرکووککەرکووک، کە دوو ڕۆژە بە بڕیاری بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانیەکانی عێراق دەستبەکاربووە، هێزێکی ئەمنی گەمارۆی شارەوانی کەرکووکیان داوە.[4]
- بارودۆخی ئەمنی کەرکووک وەک هاوڵاتیانی کەرکووک دەڵێن: ساڵ بەساڵ بەرەو خراپی زیاتر دەچێت، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک، لەماوەی ساڵی 2019دا، هەزار و 668 ڕووداوی ئەمنی ڕوویانداوە، لەدوای
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەریشەوە 25 هەزار خێزانی عەرەب لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە هاوردەی کەرکووک کراون.[4]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەک، پرسەی هونەرمەند
ئاسۆ عومەر سوارەئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەچوو، ئەم پرسەیە بە یەک لە گەورەترین پرسەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت لە ڕووی ئاپۆڕای سەردانکەرانی پرسەکەوە.
رۆژئاوای کوردستان
- دوا نیوەڕۆی ئەمڕی لە کاتژمێر 15:55 خولەک سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی مالکییە و ماراناز و سۆخانەک و عاقیبی سەر بە ناوچەی شێراوا و شەڕای تۆپباران کرد.
[2]
- ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەورییەی هاوبەشی ڕوسی - تورکی لە نێوان گوندەکانی عالیا و لەیلان گەڕا و تێپەڕی، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئوم خیر سەربە تل تەمریان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا، زیانێکی زۆر بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.[2]
دەرەوەی کوردستان
- هەوادارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی هێرشیان کردەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێڕاق و پرسگەکەیان سووتاند. ئەم ڕووداوە باری ناوخۆییی ئێڕاقی بەتەواوەتی تێکدا و تڕەمپیش ڕایگەیاند کە ئێران لەم کارەدا تاوانباری یەکەمە.
[1]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق گوتی: عێراق لەڕووی ئەمنی و سەروەرییەکەی و ئایندەی گەلەکەیەوە، ڕووبەڕووی تەحەدیاتی مەترسیدار کراوەتەوە. ئەم گوتانەی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا هاتوون و دووپاتیکردەوە، هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پێشێلکردنی پرەنسیپ و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی عێراقە.[4]
- وەزیری بەرگری تورکیا، خلووسی ئاکار، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع