بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، تیرۆریستان هێرشیان کردۆتەوە شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە
کفریکفری، بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارۆچکەیە شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون. هەروەها ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە
کەرکووککەرکووک ڕوویان دا و بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئەم پەلامارانە ئاماژەن کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی
داعشداعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری.
ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، و پێویستی بە هەماهەنگیی زیاتری نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێویستە حکوومەتی هەرێم و بەغدا، هەنگاوی خێراتر بنێن بۆ هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لەو ناوچانە.
مسعود بارزانی
30-11-201930-11-2019
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!