وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە پەرەپێدانی سامانە سروشتیەکان لە هەرێمدا بەپێی ماددەکانی 111 و 112 و 115 و 121ی دەستوری عێراق، لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی هەرێمایەتی نەوت و غاز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی یاسای نەوت و غازی کوردستان (یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007)، کە لە 09-08-2007دا کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تاکە شوێنی ڕێپێدراوە بۆ ئیمزاکردن لەسەر گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە ئارەزوو دەکەن لە بواری گەڕان بە دوای هێدرۆکاربۆناتەکان و سەرچاوەکانی کانزا لە هەرێمدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن. هەروەها وەزارەت دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی هەیە بۆ بوارەکانی گواستنەوە و ژێرخانی ئەمبارکردن و پرۆسەی بەرهەمهێنانی هێدرۆکاربۆناتەکان و کانزاکان و هەروەها پاڵاوتن و پێترۆکیمیاویەکان و چالاکیەکانی تاکفرۆشی.
[1] این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,569 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!