بەداخەوە لە 7ی ئایاردا ڕۆژێکی تری ڕەش لە مێژوی پەرلەمان تۆمارکرا، یاخود دەتوانین بڵێین جارێکی دیکە کودەتا بەسەر پەرلەمان و پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا کرا.
جێگەی داخە دەبو ئێستا پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵ بوایە بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە دروستیان کردوەو بەهۆیەوە بار و گوزەرانی خەڵکیان بەتەواوەتی لە زۆر لایەنەوە تێکداوە، کەچی لە جێگەی ئەوە پارێزبەندی (حصانە) لە
سۆران عومەرسۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەسەنرێتەوە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بڕیارەی پەرلەمان پێمانوایە هۆکاری لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە بەڕێزیان تەنهاو تەنها هەڵوێستەکانێتی، لەهەمانکاتدا سەربەخۆ نەبونی دادگاکانمان بۆ دەردەخات و هەروەها ئەم کارە تەنها بە هێرشێک نابینین بۆ سەر سۆران عومەر بەڵکو وەک تەڤگەری ئازادی ئەم کارە بە لێدان لە دیموکراسی و دەسپێکی قۆناغێکی مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان دەبینین، لەبەرامبەر بەو عەقڵیەتەشدا پێشنیاری دروستکردنی بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دەکەین.
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
08-05-202008-05-2020 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,323 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!