سپای پاسداران زیاتر لە دەیان داری تەمەنداری بەڕووی لە ڕێگای نێوان جادەی
داڵاهۆداڵاهۆ بۆ گوندی سیاوانەی بڕیوە.
بە وتەی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی سیاوانە، ماوەیەک پێش سپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادە بۆ یەکێک لە پادگانە نیزامییەکانی لەو ناوچەیە، دەستی کردووە بە بڕینی داربەڕووە تەمەندارەکانی داڵاهۆ.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران له و جادەیەی که له داڵاهۆ دروست دەکرێت، ڕۆڵی سەرکیی هەیه و بۆ خۆیان پەیمانکاری دروستکردنی ڕێگاوبانن و بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی پادگانەکانیان هەوڵی دروستکردنی ئەو جادەیە و بڕینی داربەڕووەکانی ئەو ناوچەیە دەدەن.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو ناوچەیە ساڵانە سەرەڕای بڕینی داربەڕووەکانی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، چەندین جار تووشی ئاگرتێبەردانیش دەبنەوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ناوچەی داڵاهۆ دەگەیەنێت.
[1] این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,042 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!