پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) بە بۆنەی 1ی ئەیلول ڕۆژی جیهانیی ئاشتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەبەپەدا ئاماژە بە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستکراوە و باسیش لە پرۆسەی دیالۆگی ساڵی 2013 بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد کراوە، کە بە بانگەوازی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، بەڵام لەلایەن تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکەوە تێکدرا.
'دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت و چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەبەپەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بە شەڕ و توندوتیژی وەڵامی هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی درایەوە و ڕاشیگەیاندووە لەم کاتەدا کە شەڕ قورس بووە، ئەوەی بتوانێت کەشی بێشەڕ بخوڵقێێنێت دیسانەوە هەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بە کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیکی سەر بەڕێز ئۆجالان ئەو کەشە بێشەڕە دەئافرێنرێت. بۆ ئەوەی کۆتایی بەم قۆناغە خوێناوییە بێت، دەبێت گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان بە خێرای و دەستوبرد لاببرێت و دەبێت بە خێرایش بۆ دەستپێکردنەوەی سەرلەنوێی پرۆسەی ئاشتی دەست بە دانوستان و چاوپێکەوتن بکرێتەوە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,809 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!