هەر وەک هەمولاێک دەزانن هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەرو سەرەڕۆی تورکیە و ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران ماوەی چەندین ساڵە بە بێ گوێدانە یاسا نێونەتەوەییەکان و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ، بە مووشەک و توپباران و بۆمبارانی هەوایی کەمپ و شوێنی نیشتەجێی ئاوارە و پەنابەرانی کورد، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانجی هێرشە هەوایی و مووشەکی و توپخانەکانیان و سەرەڕای پێشێلکردنی یاسای نێو نەتەوەیی، زیانێکی گیانی و ماڵی زۆریان بە دانیشتوانی بێ دیفاعی سەرسنوورەکان گەیاندوە ژن و منداڵ و کاسبکاری کوردیان شەهید کردون.
لە هێرشی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی دەۆڵەتی تورکیە بۆ سەر کەمپی مەخمور لە ڕۆژی 27ی خاکەلێوە بێجگە لە خەسارەتی ماڵی، سێ ئافرەتی پەنابەری بێ تاوان شەهید بوون و چەند کەسیش بریندار بوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای هاو هەخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانه و هومێد بە چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان، بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور بەتوندی شەرمەزار و ڕیسوا دەکا و داوا لە ناوەندە نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکات کە لە بەرانبەر دەست درێژی ئەم حکومەتە سەرەڕۆ و بێ درەربەستەکان بە ئاسایش و ئۆقرەیی ناچەکەو جیهان، هەڵوێست بگرن و لەوە زیاتر ئیجازە نەدەن مرۆڤە لێقەوماو و بێ دەرەتان و پەنابەرەکان بکەونە بەر هێرش و پەلاماری بێ بەزەیانەیان.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، 16ی ئاپریلی
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,536 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!