فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی بۆ فەرماندەیی هەرێمی زاپ نارد و ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا کە لە هەرێمەکە بەردەوامە، لە 17ی ئەیلولدا لە گردی شەهید بیلالی ناوچەی چەلیێ جۆلەمێرگ هێزەکانی گەریلا لەدژی دوژمن ب چەکی تاک و چەکی نیمچە قوڕس چالاکیەکی ئەنجامگیریان ئەنجامداوە.
لە بەردەوامی پەیامەکەدا هاتووە: لە چالاکیەکەدا سەنگەر و تەکنیکی دوژمن لەناوبراوە و داگیرکەران کەلەناو سەنگەرەکاندا بوون سزادراون و تەکنیکی بەهێزی قوڕسی دوژمن بە هونەرێکی بەهێز پووچەڵکراوەتەوە. دواتریش چاودێری ئۆپەڕاسیۆنی دوژمن کراوە و بە تاکتیکی سابۆتاژ بە خوڵقاندەوە چالاکیان ئەنجامداوە. ئەوەش نمونەیەکی بەرچاوی تاکتیکی دەوڵەمەند و خوڵقێنەری گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە.
لەسەر بناغەی هێڵی گەریلای مۆدێرنی سەردەمی نوێ سەنگەرەکانی دوژمن لەناوبران و دواتر بە تاکتیکی سابۆتاژ گورزی گەورەیان لە دوژمنداوە و ژمارەیەکی زۆر سەربازیش سزادراون. پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی فەرماندە و هەڤاڵە #شەڕڤان#ەکان دەکەین کە لەم چالاکیە سەرکەوتووەدا بەشداریان کردووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەسەر ئەم بناغەیە و لە کەسایەتی هێزەکەی هەرێمەکە بە ڕوحی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' سڵاوی خۆمان پێشکەش دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان دەخوازین.[1]