ئادار مەشکە لەدار، لێرە یان لە شنگار
دوو بەشی مانگی ئادار دەکەوێتە ناو مانگی (ڕەشەمە-ڕەشەمانگی) ساڵی کوردییەوە، لە سەرەتای ئەو مانگە هیچ قوت و زەخیرە و دانەوێڵەیەک نامێنێ، مانگێکی ڕەشەو لە گۆتە و پەند و بالۆرە و ئیدیۆمی کوردەواری لەسەری وتراوە: ڕەشەمە ڕەشکی ڕووان، بەشەڕ دینی بوک و خەسوان، یان ڕەشەمە بەتاڵ دەبی جواڵ و کەندوو، بەشەڕ دەینی بوک و خەسوو، بەڵام لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ئاداریش دەبێتە مانگی (خاکەلێوە) و نەورۆز کە کورد وتەنی دەچێتە نێوبەهار و سەرماوسۆڵەی زستان بارگەی دەپێچێتەوە و گژوگیا مۆڵەت (ئیزن) دەدرێن و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، بەمەش گیاوگۆڵ نەشونما و باڵا دەکەن و بەرزدەبنەوە و دەبنە لەوەڕێکی پڕ بەزاری مەڕوماڵات، ماڵاتیش وەرزی زاوزێی تێپەڕاندووە، بەرخ و کاریلەکانیش وردەوردە فێرە گیاخواردن دەبن و ماست و بەرهەمەکانی زیاد دەبن و وتراویشە: ماستی بواران وەکوو ڕووباران، ئیتر بێرییەکان بە مەنجەڵی گەورەگەورە شیری دۆشراو لە پاوانان و لەوەڕگایان بەسەر سەرەوە دەهێننەوە چ ئاوایی و چ ڕەشماڵان و دەکەونە هەڵبەستنی مەشکەو ژەنینی مەشکە، ئەو هەموو باسکردنە بۆ ئەوەیە بزانرێت: ئادار مەشکە لەدار، لێرە یان لە شنگار، شنگاریش دەڤەرێکی وڵااتی کوردانە، تێکەڵەیەک لە کوردی ئێزدی ئێزدیخان و کوردی موسڵمانی تێدایە هەندێکجار بە (شنگاڵ) و (سنجار) و (شەنگاڵ)یش گۆدەکرێت، لە دامێنی چیای (شنگار)ە و تێکەڵ بەدەشتی (نەینەوا) دەبێت و دەشتێکی کاکیبەکاکی بەپیت و بەرەکەتە، ئەو تێکەڵیەش لە ئیدیۆمەکەدا بۆ ئەوەیە بوترێت چ لە گەرمیان و چ لە کوێستان ماست و بەرهەمەکانی زۆر دەبن، ئەوە زیاتر لادێنشینان و ڕەوەند و کۆچەرییە کوردەکان بەکاری دەهێنن. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,545 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!