جۆری وشە: ناو
مەندوک: گیایەکی جوان و تام و بۆن خۆشە.[1]
ناو بە کوردی: مارکووز، مەنداو، مەندۆک، بەندۆک، بەندک، بەندکا ئاڤی
Bendik, Bendok, Mendaw, Mendav, Mendok, Bendika Avî
ناو بە عارەبی: الحُرْف الزغبي
ناو بە ئینگلیزی: Hairy Bittercress
ناوی زانستی: Cardamine hirsuta
گیایەکی خۆراکیی تاڵە لە ئەوروپا و باکووری ئەفەریقا و ئاسیا تاکو قەفقاسیا و کوردستان بە سرووشتی ئەڕوێت لە تەڕاشان. زۆرجار ناوی بەندک لەگەڵ ناوی گیایەکی دیکە دەگوترێت ئەویش تووزک (کووزەڵە) چونکە هەردووکیان نزییک لە یەکتر پەیدا ئەبن. کووزەڵە لە ناو ئاو و بەندک لە نزییک کەناری ئاو. بۆیە لە بازاڕی گژوگیای سروشتی هەندێکجار تێکەڵ ئەیانفڕۆشن و پێین ئەڵێن تووزک و بەندک. لە سلێمانی بەنک لەگەڵ هەندێک گیای خۆراکی بە تێکەڵ ئەفرۆشرێت و بەو تێکەڵە گیایە ئەڵێن گیای دەرمان.[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
توجه: کوردیپیدیا می خواهد "همه" کلمات و عبارات کردی را از همه لهجه ها جمع آوری کند. لطفا به کوردیپیدیا همکاری کنید.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 560 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!