دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #هەپەگە#:
لە هەرێمی ئاڤاشین
لە 15ی ئایاردا سوپای داگیرککەری تورک 8 جار بە چەکی کیمیایای و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ و دواتر بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی کرد. کاتژمێر 12:25 هێزە داگیرکەرەکان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لەلایەن هێزەکانمان کرانە ئامانج. هێزەکانمان بە شێوەی سابۆتاژ و چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە 15ی ئایاردا کاتژمێر 13:30 و 15:55 هێزەکانمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ و لانیکەم 2 داگیرکەر سزادران.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن و بە چەکی کیمیایی، فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر و بە ئۆبۆس لە بارەگاکانی سەر سنورەوە هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ.
لە 16ی ئایار کاتژمێر 06:30 هێزە داگیرکەرەکان کاتێک ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی وەرخەڵی پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا. بەو هۆیەوە داگیرکەران کشانەوە.
لە هەرێمی زاپ؛
لە 15ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر 10:30 بە فرۆکە و هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس و 3 جاران بە چەکی کیمیایی هێرشی لردە سەر سەنگەرەکانی گردی جەهەنەمی بەرخۆدانی چیای ڕەش و ویستی پێشڕەوی بکات. دوای ئەوەی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لەلایەن هێزەکانمانەوە گەمارۆدران، لە نزیکەوە بە چەکی سووک لێیاندرا. لە چالاکیەکەدا 5 داگیرکەر سزادران. لە هەمان کاتژمێردا داگیرکەران لە هەرێمەکە کە لەژێر چاودێری هێزەکانماندا بوون، کرانە ئامانج. لەوێش 4 داگیرکەر سزادران و 4 داگیرکەریش بە قورسی بریندار بوون. داگیرکەران هەمان ڕۆژ کاتژمێر 19:00 جارێکی دیکە ویستیان پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە دوو جار بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا لانیکەم 3 داگیرکەر سزادران.
لە ئەنجامی ڕیزەچالاکیەکانی کاریگەردا لەدژی داگیرکەران کە هێزەکانمان بە بڕیار و ئیرادەیەکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن، ویستیان ئەمجارە بە چەکی کیمیایی هێرش بکەن، 12 داگیرکەر سزادران و 4 داگیرکەر بە قورسی بریندار بوون.
لە 15ی ئایار کاتژمیر 14:30 و 16:30دا داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی کەڤرێکونی هەرێمی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و 2 داگیرکەری بریندار بوون.
لە 15ی ئایار کاتژمێر 15:00 سوپای داگیرکەری تورک ویستی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید شاهین پێشڕەوی بکەن. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا بە چەکی قورس، داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن و کشانەوە.
شەوی 15ی ئایار 2 هەلیکۆپتەری جەنگی ویستیان هەرێمی چەمچۆ بۆردومان بکەن، بەڵام هێزەکانمان دەستوەردانیان کرد. لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی وەشێنرا و دواتر هەلیکۆپتەرەکان کشانەوە.
15ی ئایار سەنگەرەکانی گردی شەهید هاوڕێی هەرێمی بەرخۆدانی شەهید شاهین، 19 جار لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکرا.
لە هەرێمی مەتینا:
لە 15ی ئایار کاتژمێر 10:10 بارەگای سوپای داگیرکەری تورک لە کانی ماسێ کە لەنێو سنورەکانی باشوری کوردستاندایە، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرایە ئامانج و بە شێوەیەکی بەهێز لە ئامانجەکان دران. هەمان ڕۆژ 16:30 بە تاکتیکی سابوتاژ هێرش کرایە سەر داگیرکەران و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشی داگیرکەری
سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
زانیاری زیاتر لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە؛
لە 15ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی، سیدا، چیای ڕەش، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، شەهید شاهین، گردی #ئامێدی#، گردی ئۆرتێ و کورەژارۆی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کران و لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کران. هەروەها 29 جار بە فڕۆکە هێرش کرایە سەریان.
15ی ئایار گردی #هەکاری# هەرێمی مەتینا لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.
15ی ئایار بناری گردی شەکیفی هەرێمی خواکورک لەسەر سنور بە هاوەن و ئۆبۆس تۆپبارانکرا.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!