بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی #هەولێر#ەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی دەکەین. مامۆستا عەزیز گەردی ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی.
ڕەحمەتی دەیان بەرهەمی بەپێزی بە چاپ گەیاندووە و لە ڕێگەیانەوە خوێنەری کوردی بە بەشێک لە باشترین بەرهەمە جیهانییەکان ئاشنا کردووە، لە زانکۆکان هەزاران قوتابیی پێگەیاندووە کە ئێستا لە شوێنە جیاوازەکان خزمەت دەکەن.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.[1]
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
06-06-2022
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,526 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!