نووسین و ئامادەکردنی: ئاریان ئومێد
لەبەرەبەیانی
07-03-199107-03-1991، کاتژمێر 7ی بەیانی، یەکەم پریشکی ڕاپەڕین لە شاری
سلێمانیسلێمانی، لە فولکەی دەستاڕەکەوە هەڵگیرسا و زۆر بە زوویی تەواوی شارەکەی گرتەوە. زۆربەی بنکەو بارەگاکانی ڕژێم بەر لە نیوەڕۆ لە لایەن هێزی پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەڕیوەوە دەستی بەسەرداگیرا، جگە لە چەند بنکەیەک نەبێ کە تا نزیکی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەرگرییان کرد، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئێوارەدا تەواوی بنکەو تەنانەت سەربازگەکانی دەوری شاریش گیران. تەنها شوێن کە تەواوی هێزی بەعسی تێدا کۆکرابۆیەوە و بەرگری دەکرد، ئەمنە سورەکە بوو. ئەو ئەمنەی وەک قەڵای باستیلی فەڕەنسا، سیمبولی جەور و ستەمی ڕژێمی دەسەڵاتدار بوو.
ئەمنە سورەکە باڵەخانەیەکی فراوان و پتەو بوو، ڕژێمی بەعس هەر لە ساڵی (1979) کە بڕیاری دروستکردنی دابوو تا ساڵی (1985) کە کاری بیناسازیەکەی تەواوبوو، وەک بنکەیەکی سیاسی و ئەمنی لە بزێوترین و چالاکترین شاری کوردستاندا کە شاری سلێمانی بوو، بەکاریدەهێنا. دیزاینی باڵەخانەکە لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی ئامادەکرابوو، حیسابی گەمارۆدان و هەموو پێشهاتێکی نەخوازراو کرابوو، بیری تایبەتی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە تێدا هەڵکەندرابوو، ئەمە جگە لەوەی بە هێزێکی زۆری ئەمنی و چەکی قورس پارێزرابوو، هەموو پێداویستیەکانی ژیانی تێدا فەراهەمکرابوو بە جۆرێک ماوەیەکی زۆر بتوانێ بەرگری بکات و بەرگەی گەمارۆ بگرێت.
لەگەڵ ئەوەی لەیەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینەوە شەڕ لە نزیکی ئەمنەکە هەبوو، بەڵام هێرشە چڕەکانی هێزی پێشمەرگە و جەماوەر لە ڕۆژی (08-03-1991) دەستیپێکرد، هەرچی ئەمن و ئیستخبارات و لێپرسراوە گەورەکانی حکومەت و پیاوانی بەعس بوو، بە کورد و عەرەبەوە، لەو باڵەخانەیەدا کۆببونەوە، هەربۆیە بەرگریەکی قورس و شەڕی مان و نەمانیان تێدادەکرد.
هێزی پێشمەرگە لە هەر چوارلاوە بە ئاربیجی و هاوەن بۆردمانی ئەمنەکەیان ئەکرد، وە لەگەڵ گرتنی بنکەکانی دیکەی بەعس و دەستکەوتنی چەکی قورسی وەک دۆشکە، هێرشەکان بۆسەر ئەمنەکە چڕتربوو. بەجارێک لە سەدان لاوە تەقە لە باڵەخانەکە دەکرا. بەعسیەکان بە ئومێدی ئەوەی هاوکارییان پێبگات بەرگریەکی زۆریان کرد، توانیان لە بەیانیی ڕۆژی یەکەمی ڕاپەڕینەوە تا درەنگانی ڕۆژی دواتر بەرگری بکەن، بەڵام ئەمە دادی نەدان و ئەوەبوو لە ئێوارەی 08-03-1991، بە دیاریکراوی نزیک کتژمێر (6)، ئەمنە سورەکە بەتەواوی گیراو زۆربەی ئەو تاوانبارانەی لەوێدا خۆیان حەشاردابوو یان کوژران یان بەدیل گیران، سەدان زیندانیش ئازادکران. کۆی گشتی کوژراوانی ڕژێم لە ئەمنە سورەکە نزیکەی (310) کەس دەبوو، کە لەنێویاندا پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری ئەمنی سلێمانی و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی بەعسی تێدابوو.
مامۆستا بەهجەت عەبدولکەریم، کە خۆی یەکێک بووە لە شایەتحاڵەکانی ئەو ڕۆژگارە، بەم شێوەیە دیمەنی دوو ڕۆژ پاش گرتنی ئەمنەکە دەگێڕێتەوە: ڕۆژی یەکشەمە(10-3-1991)، لاشەکانی سەر شەقامەکەیان پاککردبووەوە، کە چووینە بەر دەرگای کۆڵانەکە چەندین لاشە لەو ڕێگایە کەوتبوون، وتیان ئەمە یەکێکیان مەسئولی دەزگای حزبی (حطین)ە، سەروچاویان پان کرابووەوە، پاش ئەوە لەدەرگای سەرەکی ئەمنەکە کە دەرگایەکی گەورەبوو چوینە ژوورەوە، چەند لاشەیەکی تر کەوتب
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,133 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!