لە سی و نۆ ساڵەی يادی جينۆسايد و ئەنفالکردنی هەشت هەزار مێرد منداڵ و گەنج و پياوی سڤيلی بارزانيدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گيانی پاکی ئەنفالکراواندا دادەنوێنين، بەوپەڕی شکۆوە ياديان دەکەينەوە.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و کەسوکاريان دەنێرين کە دوای ئه و تاوان و مەرگەساته، بەرگەی ژيانێکی زۆر سەخت و تاڵيان گرت و هەزاران دايکی سەربەرز، بە تەنيا و بێچارە ئەرکی بژێو و پە ڕوەردەکردنی منداڵانيان کەوتە ئەستۆ و نەوەيەکی دڵسۆزيان پێگەياند. ئه و دايکانە مايەی شانازين و دەستيان ماچ دەکەم.
وەک چۆن هەموو ئه و تاوان و مەرگەساتانەی مێژوو نەيانتوانی ئيرادەی گەلی کوردستان بۆ ژيان و مانەوە بشکێنن، بێسەروشوێنکردن و ئەنفالی بارزانييەکانيش هێزێکی گەورەتری بەخشيە بەرخودانی گەلی کوردستان و تێکۆشانی لەپێناو ئازاديدا و تاوانبارانی ئەنفال نابوود بوون.
لەم يادەدا کە ڕوفاتی سەد ئەنفالکراوی بارزانی بە خاکی پيرۆزی نيشتمان دەسپێرين، دڵ و هۆش و خەياڵم لای دايک و هاوسەر و خوشکانی جگەر سووتاوی ئەنفالکراوان و منداڵ و کەسوکاريانە، هاوسۆز و هاوخەميانم. سوپاس و پێزانين بۆ خەڵکی جوامێر ی
هەولێرهەولێر و هەموو ئەوانەی يارمەتيی کەسوکاری ئەنفالکراوانيان دا.
سڵاو و دروود بۆ گيانی پاکی شەهيدان، ياديان هەميشە بە خێر.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
[1]