زۆر بەرێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری #پارتی دیموکراتی کوردستان#
ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی
16ی ئاب، 76هەمین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکل گرتن و پەرەگرتنیدا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و ڕەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ڕیزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەراستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە ڕۆڵی پارتێکی مێژووساز و پر لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکرات لە مێژووی 76 سال ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەوراز و نەشیوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەلام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیرەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندیدا، بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەوزەی هەلسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، ڕێگا و ڕەورەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا، بچەسپێنێت. سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی، و بەشداری چالاکانەی نیشتیمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە 93 بەڵێی خەڵک لە پرۆسێسی ڕێفراندۆمی 25-09-2017 دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەولەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و ڕاگەیاندنی کیانی سەربەخۆی کورد لە باشووری کوردستان، جەهەتدار کرابوو، بەڵام مەخابن ئەم پرۆژەی دەولەت/ نەتەوەسازیە لەئەنجامی مئامەرە و ساتوسەودای بەرژەوەندیخوازانەی زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی و هەروەها کارەساتە دلتەزێن و چاوەروان نەکراوەکەی #کەرکووک#، ئیمکانی بە ئەمری واقیعکردنی، لێ قەتیس کرا.
بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، لەگەڵ ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی 76هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، و هەروەها بەبۆنەی لەدایکبوونی بەرێز سەرۆک #مەسعود بارزانی#، پیرۆزبایی لە بەرێزیان و سەرکردایەتی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی شەر و ئاشتی، و هەروەها گشت خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکات.
بەرێزان
بزووتنەوەی کۆمایخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 76 سال مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی هەنووکەیی خۆیدا، واتە دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی دامەزراندنی حکومەتێکی نیوە سەربەخۆی خاوەن کەساییەتی حقوقی لەئاستی ناوچەیی و جیهانی دا، بە گرنگ وەسف دەکات و دەقەبلێنێ، وە هەر لەم ڕاستایەشدا تێکۆشانی گشت ڕەهەندی و ماندوو نە ناسانەی سەرۆکی مەسعود بارزانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەت/نەتەوە، و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، بەرز و پیرۆز، وە مێژووساز دەنرخێنێت. [1]
لەگەڵ ڕێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان[1]
16-08-2022