#خوری#، #حوری#، #هوری# لە گەلە سەرەکی و ڕەسەنەکانی نیشتەجێی خاکی کوردستانە و بە باپیرەگەورەی کورد دادەنرێت. لە سەرەتاوە دەسەڵاتداریی خورییەکان لە ناوەندی کوردستانی گەورە بووە و دواتر بەهۆی فراوانبوونی دەسەڵاتدارییانەوە بەرەو ناوچەکانی تر، بەتایبەت ناوچەکانی باکووری کوردستان ڕۆیشتوون.
سنووری دەسەڵاتداریی خورییەکان پێک هاتبوو لە شاری #نوزی# (کەرکووک)، #ئەربیلیوم# (هەولێر)، #نەینەوا# (مووسڵ)، #شمشارە# (نزیک لە ڕانیەی ئێستا)، ئورکیش کە وەک پایتەختیشیان ناسراوە (ناوچەیەکی شوێنەواریی نزیک بە #قامیشلۆ#) و #باستکێ# (ناوچەیەکی شوێنەواری لە #دهۆک#).
ئایین لە سەردەمی خورییەکاندا گرنگییەکی تایبەتی هەبووە و لە خواوەندە گرنگەکانی ئەو سەردەمە دەتوانین ئاماژە بە خواوەند ''شاوشکا'' بکەین. هەروەها خورییەکان شوێنێکی تایبەتیان دروست کردووە بۆ ڕاگرتن و پاراستن و پەرستنی خواوەندەکانین کە ''پانتیۆن''ی پێ دەگوترێت.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,323 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!