لە دووەم ڕۆژی سەردان و بەشداريکردنيدا لە پرسە و ماڵئاوايی لە شاژنی کۆچکردووی شانشينی يەکگرتوو ئێلێزابێسی دووەم، پێشنيوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 19-09-2022 بەڕێز
نێچيرڤان بارزانینێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرکردە و ڕێبەرانی جيهان و بە ياوەريی بەڕێز باڵيۆزی عێراق لە شانشينی يەکگرتوو، بەشداری لە دانيشتنی پرسەی شاژندا کرد کە لە وێستمينستەر ئابێ لە پەرلەمانی شانشينی يەکگرتوو بەڕێوە چوو.
سەرۆک نێچيرڤان ئێوارەی دوێنێ يەکشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرميی حکوومەتی بەريتانيا گەيشتە لەندەن و لەگەڵ سەرکردە و ڕێبەرانی وڵاتانی جيهان لە کۆشکی شاهانەی بەکينگهام بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاواییکردن لە شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوودا کرد و پرسە و سەرەخۆشيی خۆی و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە خاوەنشکۆ شا چارلزی سێيەم و خانەوادەی شاهانە و گەل و حکوومەتی شانيشنی يەکگرتوو و وڵاتانی کۆمۆنوێلس گەياند.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,353 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!