هەڵبژاردەی یەکەمی ئێڕاق بەسەرپەرشتی ڕازی شنێشڵی ڕاهێنەر، ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لەپاڵەوانێتییەکی دۆستانە بەرەو وڵاتی ئوردن بەڕێدەکەون.
پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردن ڕۆژی
23-09-202223-09-2022 لە عەممانی پایتەخت بە بەشداری هەڵبژاردەکانی ئێڕاق، میرنشینی عوممان، سووریا لەگەڵ ئوردن دەستپێدەکات و هەفتەیەک یارییەکانی بەردەوام دەبن.
هەڵبژاردەی ئێڕاق هەفتەیەکە ڕاهێنانەکانی لە یاریگای مەدینەی بەغدا بەردەوامە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێڕاق هەموو هەواهەنگی و پاڵپشتییەکی تیپەکەی کردووە لەپێناو بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش لەو پاڵەوانێتییەدا.
لەنێو هەڵبژاردەی یەکەمی ئێڕاق 7 یاریزانی کورد یاری دەکەن کە بریتین لە:
مێرخاس دۆسکیمێرخاس دۆسکی، یاریزانی یانەی سلۆڤاکۆی چیکی، ئاڵای فازیل، یاریزانی یۆتۆبۆریی سویدی،
هیران ئەحمەدهیران ئەحمەد، یاریزانی یانەی سونی سویسری،
شێرکۆ کەریمشێرکۆ کەریم، یاریزانی یانەی کوێتی کوێتی و
ئاسۆ ڕۆستەم ئاسۆ ڕۆستەم، یاریزانی یانەی سالمیەی کوێتی،
دلۆڤان مەهدیدلۆڤان مەهدی، گۆڵپارێزی یانەی تەڵەبە لەگەڵ
ڕێوان ئەمینڕێوان ئەمین، یاریزانی کوردی یانەی دالکورد.
ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانی کورد و دووەم گۆڵکاری وەرزی ڕابردووی خولی نایابی ئێڕاق کە یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێڕاق دەکرێت، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند خۆشحاڵم کە بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی ئێڕاق دەپۆشم پەنا بەخوا هیوام وایە ئامادەکارییەکانمان زۆر باش بێت بۆ پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردنی نێودەوڵەتی، دەمانەوێت دڵی شەقامی وەرزشیی ئێڕاق بە وەرگرتنی ئەنجامێکی باش دڵخۆش بکەین.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,321 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!