ڕۆژی چوارشەممە 21ی ئەیلوولی
2022 سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە
هەولێرهەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد، لەلایەن دکتۆر عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و دکتۆر
پشتیوان سادقپشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی پێشوازی لێکرا.
سەرەتا سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەناوی سەرجەم زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەخێرهاتنی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و کورتەیەکی لەبارەی مێژوو و کار و ئامانج و ئەرکەکانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا ئەم سەردانەی سەرۆک بارزانی سەردانە بۆ ماڵی هەموو زانایانی ئایینی ئیسلامی لە کوردستان.
سەرۆک بارزانی جارێکی دیکە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، و پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە کوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی کاریگەریان لە بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و ڕەتکردنەوەی ژێردەستی و چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان و دینداری هەبووە، بەهەمان شێوەش لە داهاتوودا لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەها پیرۆزەکان بەردەوام بن.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 908 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!