سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دانیشتنەکانی ئەم دوایەی لەگەڵ
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بەڕوونی بە بارزانی وتووە: ئێستا کاتی ئەوەیە پارتی خۆی یەکلابکاتەوە کە لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار،
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتی ئەوەیە بزانین کە پارتی دەوێ لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات، چونکە بەدیلی یەکێتیی تەنها پەکەکە و
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
نەوەی نوێنەوەی نوێیە.
سەرۆکی یەکێتیی لە کۆبوونەوەکە ویستوویەتی ئه و پەیامە بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەیەنێت ئەو هێزانەی کە لە سنووری زۆنی سەوزن چۆن دەتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی و پارتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، له و کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی یەکێتیی داواکاری هەبووە، بۆ ئەوەی یەکێتیی و پارتی بتوانن بەردەوام بن لە حوکمڕانی کوردستان. پێویستە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجامبدرێت، چونکە هێزەکانی دیکەی
سلێمانیسلێمانی ناتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,336 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!