پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7 ی تشرینی یەکەمی
2022 لەرووداوێکی نەخوازراودا لەشاری هەولێر، ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێز عەقید هاوکار عەبدوڵا ناسراوبە (هاوکار جاف)کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهیدکرا.
شەهید هاوکار کە پێشتر لەئەرک و فەرمانی ڕەسمیدابوو ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەهێزەکانی دژەتیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کردووە.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نمونەیەکی بەرزی قوربانیدانن، هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواش دەکەین لەهێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلێکۆڵێینەوەکانیاندا وردبن و ڕاستی ڕووداوەکە و تۆمەتباران بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەن و ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن.
[1]
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,959 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!