سەرۆکی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، کورد ناتوانێت ماددەی 140ی دەستووری ئێڕاق وەکو ئەوەی لە دەستووردا هاتووە جێبەجێ بکات؛ دەشڵێت، ئێستا نۆرەی تورکمانە پۆستی پارێزگاری
کەرکووککەرکووک وەربگرێت. ئەو پێیوایە، هیچ پێکهاتەیەک بە تەنیا ناتوانێت کەرکووک بەڕێوەببات و بڕیار لە چارەنووسی پارێزگاکە بدات.
ڕۆژی یەکشەممە 23-10-2022، حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئێڕاق سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لە ئێڕاق، لەنێویاندا ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە ئەنمار غازی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ماددەی 140 پێویستی بە سازانی سیاسییە. کورد ناتوانێت ماددەکە وەکو ئەوەی لە دەستووردا هاتووە جێبەجێ بکات، چونکە تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە ساڵی
2018 بڵاویکردەوە، داوای سازانی سیاسیی کرد پێش جێبەجێکردنی ماددەکە.
لەبارەی هەڵوێستی تورکمان و لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئێڕاق ئەوەی خستەڕوو، تورکمان هەڵوێستی ڕوونە و دەبێت سازانی سیاسی لەنێوان تورکمان و کورد و عەرەب لە پارێزگای کەرکووک هەبێت لەبارەی بەڕێوەبردنی پارێزگاکە، دۆسیەی ئەمنی، ئاییندەی پارێزگاکە. ئەوکات دەتوانرێت لەسەر شێوازێک ڕێککەوتن بکرێت و بە سازان لەگەڵ هەموواندا جێبەجێ بکرێت.
حەسەن تۆرانی پێیوایە، سەپاندنی ویست لەلایەن هەر پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانەوە سەردەمی بەسەرچووە. یەک پێکهاتەش بە تەنیا ناتوانێت پارێزگاکە بەڕێوەببات و بڕیار لەبارەی چارەنووسی پارێزگای کەرکووکەوە بدات.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی پەیامنێری ڕووداو لەبارەی دۆخی ئەمنیی کەرکووک، سەرۆکی بەرەی تورکمانی بە نایاب ناویهێنا و داواکاریی تورکمانەکانیشی ئاشکرا کرد و گوتی، پێم وایە دۆسیەی ئەمنی ئەمڕۆ لەبەرئەوەی لەلایەن ناوەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت، نایابە؛ پێویستە بەڕێوەبردنی کەرکووک بدرێتە پێکهاتەی تورکمان. پێکهاتەی کورد دەرفەتی خۆی وەرگرت و پێکهاتەی عەرەبیش دەرفەتی خۆی وەرگرت. ئێستا نۆرەی ڕۆڵی تورکمانە بۆئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکی پێ بدرێت.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,042 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!