عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی، ڕێکخەری دەست لە کارکێشاوەی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان نیگەرانە لە بەرپرسانی بزووتنەوەکەی و بەو هۆیەشەوە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت لە سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی گۆڕانەوە دراوە بە بوار، چوونە دەرەوەی عومەر سەید عەلی پەیوەندی بە نیگەرانییەکانییەتی لە دۆخی بزووتنەوەی گۆڕان هەیە.
لە کۆتا جار کە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان کردووە، جەختی کردووەتەوە، کە ئەو دۆخەی قبووڵ نییە و ناشیەوێت بەو شێوەیە بە تەواوی دەستبەرداری گۆڕان بێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، عومەر سەید عەلی بۆ بەرپرسانی گۆڕان، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت کۆنفرانسی نیشتمانی ببەسرێت و داواشی کردووە، ئەو نەکەنە بەشێک لە ململانێکان و یەکێک بۆ بەرێوەبەردنی گۆڕان هەڵبژێرێن، ئەوکات ئەویش دەستبەرداری هەموو شتێکی گۆڕان دەبێت بۆ ئەو کەسە.
چەند مانگێکە بەهۆی ئەو نیگەرانییانەوە عومەر سەید عەلی هەرێمی کوردستانی بەرەو سوید جێهێشتووە و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە هەرێم، تا دۆخی گۆڕان یەکلایی دەکرێتەوە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,354 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!