بەرە بەیانی ئەمڕۆ
14-11-202214-11-2022 لە ڕێگەی چوار موشەکی دوور هاوێژەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران، قەڵای دیموکرات لە
کۆیەکۆیە و کامپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لەو قەزایە بۆردومان کرد.
بەپێی لێدوانی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە هەشت کەس برینداربوون و کەسێکیش شەهید بووە.
بە دوای چەند خولەکێک لە بۆردومان کردنی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی ئێران لە کۆیە، لەڕێگەی سێ درۆنەوە هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران لە
زڕگوێززڕگوێزی نزیک پارێزگای
سلێمانیسلێمانی.
تا ئێستا ژمارەی ئەو درۆنانەی لە هێرشەکەی سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەکارهاتووە، گەیشتووەتە شەش درۆن.
لە لایەکی دیکە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکانی پارێزگای
هەولێرهەولێر ڕایگەیاند: ئێران لە سنووری برادۆستیش دەستی بە تۆپباران کردن کردەوە و کوێستانەکانی
بەربزینبەربزین و بناری چیای
سەقەڕسەقەڕ بە چڕی تۆپباران دەکات.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,525 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!