ئاڵا تاڵەبانیئاڵا تاڵەبانی لە کۆتایی مانگی یانزەی ساڵی 2022، وەکو ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق بۆ کاروباری ژنان دەست بەکاربوو.
ئاڵا تاڵەبانی، پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بووە و دوای ڕووداوەکانی 8ی تەمووز لە ڕیزەکانی یەکێتی دەرکرا بەهۆی نزیکی لە
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی.
دەستبەکاربوونی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران کاردانەوەی لێکەوتەوە بەو پێیەی پۆستی ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بەپێی پشکی لایەنەکان دیاریدەکرێت و ئاسان نییە لەو فشارەی لەسەر سەرۆک وەزیرانە بتوانێت کەسی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستانە کاندید بکات لە کاتێکیشدا ئاڵا تاڵەبانی ڤیتۆی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەسەرە.
ئاڵا، تاڵەبانی لەلایەن ئەبو ئالا وەلائی سەرۆکی کەتائیبی سەیدولشوهەداوە کاندید کراوە بۆ پۆستی ڕاوێژکاری و ئەو پۆستە بەرکەوتەی ئەو ڕەوتە بووە.
ئەبو ئالا وەلائی لە تویتەر لەسەر کاندید کردنی ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت (دانانی ئاڵا تاڵەبانی حزبایەتی نییە، بەڵکوو نموونەیەکی پێگەیشتووی ئەو ژنە نیشتمانپەروەرەیە، ژنێکی ئێڕاقییە و ئێمە ئامادەبووین دەستبەرداری ئەو مافە سیاسییە ببین بۆ ئاڵا تاڵەبانی. ئەو شوێنە شایەنییەتی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا).
ئاڵا تاڵەبانی چوار خول لەسەریەک ئەندامی پەڕڵەمانی ئێڕاق بووە و لە خولی پێنجەم بەهۆی لایەنگری لە لاهور شێخ جەنگی لە لیستی یەکێتی دوورخرایەوە و دەنگی پێویستی بۆ پەڕڵەمان نەهێنا.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 975 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!