جێگرى سەرۆکى حکومەت و تیمى
یەکێتیى نیشتمانیی کوردستانیەکێتیى نیشتمانیی کوردستان لە حکومەت بە تەواوى بایکۆتى وەزیرى پێشمەرگەیان کردووە، ناوبراویش دەڵى تاوەکوو ئێستاش نازانى لەسەر چ هۆکارێک دوورخراوەتەوە.
دواى ناکۆکییەکانى
شۆڕش ئیسماعیلشۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پیشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ
قوباد تاڵەبانىقوباد تاڵەبانى، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاستەوخۆ دواتر ناوبراو نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشى سەرۆکى حکومەت و جێگرى سەرۆکى حکومەت کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرۆکى حکومەت ڕەزامەندى لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەى نەداوە.
وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم بە بەرپرسانى حزکەى وتووە تاوەکوو ئێستاشى لەگەڵدابێت نازانێ بە چ هۆکارێک دوورخراوەتەوە و یەکێتیش هیچ وەڵامێکى ڕوونى لە و بارەیەوە پێ نییە.
شۆڕش ئیسماعیل، باسی لەوە کردووە، کە وەرگرتنى زەوى لە لایەن کوڕەکەیەوە بە ناوى وەبەرهێنان لە ساڵى 2017ەوە بووە کە ئەو کات پۆستى وەزیرى پێشمەرگەى وەرنەگرتبوو.
وەزیرى پێشمەرگە جارێکى دیکە ناگەڕێتەوە و لە ئێستاشدا چۆتە دەرەوەى وڵات، تیمى یەکێتیى لە حکومەت بە تەواو بایکۆتیان کردووە بۆى نییە بەشدارى هیچ کۆبوونەوەیەکى ڕاستەوخۆ و ئۆنڵاین بکات.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 901 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!