ئاڵا تاڵەبانیئاڵا تاڵەبانی لە ماوەی ڕابردوو پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی بۆ کاروباری ئافرەتان وەرگرت، بەڵام لە ژێر فشاری
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، محەمەد شەیاع سوودانی لە پۆستەکەی دووری خستووەتەوە.
ئاڵا تاڵەبانی لەسەر پشکی ڕەوتەکەی ئەبو ئالا وەلائی پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی وەرگرت بوو. بەڵام لە ئێستادا بەهۆی نیگەرانییەکانی پارتی و یەکێتی لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە.
پێشتر ئەو ئالا وەلائی ئەوە خستبووە ڕوو کە پێدانی پۆست بە ئاڵا تاڵەبانی لەسەر پشکی ڕەوتەکەی پەیوەندی بە هەڵوێستە نیشتمانییەکانی ئاڵا تاڵەبانییەوە هەیە.
بەهۆی نزیکی لە
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگییەوە لە لایەن
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانییەوە، ئاڵا تاڵەبانی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی دوورخرایەوە و ڕێگەشی پێنەدرا بە ناوی یەکێتی نیشتییمانییەوە ببێت بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێڕاق. لە ئێستاشدا بەهۆی فشارەکانی پارتی و یەکێتی ڕێگە نەدرا ئاڵا تاڵەبانی پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران وەربگرێت.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,049 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!