دەقی پرسەنامەکەی #سەعدی ئەحمەد پیرە#:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ فەرماندەی گەنج و ئازا و لێهاتوو کاکە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهید بوو ، کاک ئاکام یەکێک بوو لە کوڕە ئازا و جەربەزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و فەرماندەیەکی دیار و بەتوانا وخاوەن ئەزموونێکی زۆری سەربازی بوو لە ڕووبەروو بوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان ، کوڕێکی تابڵێیی هێمن و لەسەرخۆ بوو ، خۆشەویستی نێو هەموو کۆمەڵانی خەڵک بوو ، خاوەن ئاکار و ئەخلاقێکی بەرزی سەربازی و کۆمەڵایەتی بوو ،بەو تەمەنە گەنجیەی خۆیەوە توانی ببێتە فەرماندەیەکی دیار و لێهاتوو ، چاو کراوە بە ئەندازەیەک یەکێک لە یەکە هەرە سەربازییە گرنگەکانی پێ سپێردرابوو کە فەرماندەیی هێزی کۆماندۆبوو .
مێژوویەکی پڕ ئازایەتی و چاونەترسی سەرکەوتنی لە ڕووبەروونەوەی تیرۆرستان هەبوو .
بەداخەوە لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە کاتی ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی #داعش# لە #گەرمیان# برینداربوو ، دوای چەندین هەفتە لەگەل برینە سەختەکانی ئەمڕۆ هەواڵی شەهید بوونیمان بیست ، هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کاکە ئاکام و سەرجەم شەهیدانی کوردستان ، ڕوو ڕەشی بۆ تیرۆر و تیرۆرستان
سەعدی ئەحمەد پیرە[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,222 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!