هەڤاڵ کاک
عەتا کەریمعەتا کەریم
سەرنووسەری ئاژانسی ڕەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (pukmedia)
هەڤاڵانی خۆشەویست
لە کانگای دڵەوە پیرۆزبایی یادی بیست ساڵەی دەستبەکاربوونی pukmidea تان لێ دەکەم. کە سەروەرییەکی یەکێتییە لە کایەی میدیای نوێ و دوو دەیەیە خزمەتی هەواڵ و زانیاری بە چەندین زمانی دونیا پێشکەش دەکات.
ئەمساڵیش لە سایەی ستافی نوێ و سەرنووسەری تازەدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە ، چ لە ڕووی پەیام و ناوەرۆک و چ لەرووی پێسپاردنی ئەرکی گوزارشتکردن لە سیاسەتی ڕەسمی یەکێتی و چ لە ڕووی دیزاینی مۆدێرن و گەشەکردنی پەلە و چۆنایەتی لە ڕووماڵی هەواڵ و ڕووداوەکاندا.
ئێستا ئەم مینبەرە چالاکە بۆتە چەقی ناوەندی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی میدیای ڕەسمی یەکێتی بە هەردوو شێوەزاری کوردی و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی کە جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە و هەنگاوێکی ترە بەرەو یەکخستنی پەیامی ڕاگەیاندن و پوختکردنی کۆششەکانی لەرێی خزمەتی جەماوەری وەرگردا.
هەڤاڵانی مینبەری pukmedia و مینبەرەکانی تری ڕاگەیاندنی یەکێتی .
ڕاستە بەشێکی بەرنامەی نوێکردنەوەی میدیای یەکێتی دەستی پێکردووە و جەماوەریش هەستی پێدەکات ، بەڵام ئەرکی زیاتر و ڕێگای دورتر و زۆرترمان لە پێشە و چاوەڕوانی لە میدیاکارانی یەکێتی لەوە زیاترە کە پێی گەیشتوون، بۆیە کاتێتی کاژی چەقبەستوویی و خاوەخاو تێپەڕێنین و پێکەوە ؛ ڕاگەیاندنەکەمان بکەینەوە ڕاگەیاندنە کاریگەرەکەی جاران ، ڕێگا بۆ کچان و کوڕانی قۆناغی میدیای نوێ و سۆشیال میدیا خۆش بکەین ، ڕۆڵیان بدەینێ و متمانە بە تواناکانیان بکەین ، سا بەڵکو لەگەڵ وزە و ورەی ئەوانیشدا تەکانی شایستە بە خیتناب و کۆششی میدیایی خۆمان بدەین.
[1]
جارێکی تر پیرۆزتان بێت.
هەر سەرکەوتوو بن.
ستران عەبدوڵڵاستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!