ناونیشانی بابەت: سەرۆککۆماری نەمسا، خەڵاتی هونەریی بەخشی بە هونەرمەندان
نیگار حەسیب قەرەداغینیگار حەسیب قەرەداغی و
شەماڵ عومەرشەماڵ عومەر
سوپاس کە ئێوە هەن بەم ڕستەیە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتی هونەری نەمسا بۆ ساڵی 2022 کرایەوە
ئەم خەڵاتە ساڵانە لە بوارە جیاوازەکانی هونەر و کولتوور و ئەدەبدا دەبەخشرێتە چەند هونەرمەند و نووسەرێکی هەڵبژێردراوی سەرانسەری وڵاتی نەمسا.
لە ئێوارەی 19/1/2023، لە سێرەمۆنیەکی تایبەت و لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری نەمسا، د. ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن (سەرۆکی کۆمار) و خاتوو ئەندریا مایەر (سکرتێری کۆماری نەمسا بۆ هونەر و کولتوور) خەڵاتی هونەریی نەمسایان بەخشیە هونەرمەندانی
کوردکورد نیگار حەسیب قەرەداغی و شەماڵ عومەر.
لەسەر ڕاسپاردەی بۆردی ڕاوێژکاریی دەستپێشخەریی فەرهەنگی، خەڵاتی هونەری نەمسایی ساڵی
2022 لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی بۆ هونەر، فەرهەنگ، خزمەتگوزاری شارستانی و وەرزش، بەخشرا بە سەنتەری لابۆری شانۆی
لالشلالش.
سەنتەری شانۆی لالش لە ساڵی
1998 لە ڤیەننا لەلایەن نیگار حەسیب و شەماڵ عومەر دامەزراوە، ناوەندێکی ئەزموونییە بۆ لێکۆڵینەوە و پێرفۆرمانس و نمایشکاریی نێوان کولتوورە جیاوازەکان. لە ماوەی 24 ساڵی کارکردنیدا، گەشەی کردووە و بووەتە یەکێک لە گرنگترین و ناودارترین ناوەندی هونەری لە نەمسادا.
لە ڕێی ئامڕاز و کەرەسەی جۆراوجۆری هونەرییەوە، شانۆ، پێرفۆرمانس و نمایش، مۆسیقا، دەنگ لە بەرهەمەکانیدا، نمایشی میوانەکان و فۆرماتی جۆراوجۆری وۆرکشۆپ لە سەنتەری شانۆی لالشدا پێشکەش دەکرێن.
لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەی دیجیتاڵیش کاری ئەنجامداوە. لە ڕێگەی فۆرمە جیاوازەکانی دەربڕینەوە، هونەرمەندان کە کۆنتێکستی ژیاننامەی جۆراوجۆر خۆیان هەیە، بیر لە واقیعە جیاوازەکانی ژیانیان دەکەنەوە لە فۆرمی جیاوازدا، بۆ سەردانکەران و هەروەها بۆ خودی بەشداربووانیش.
لە ڕێوڕەسمەکەدا لە گفتوگۆیەکی تایبەتی نیگار حەسیب قەرەداغی بە سەرۆک کۆماری نەمسای گوت: ئێمە 30 ساڵ لەمەوبەر وەکوو دوو هونەرمەندی کورد پەنابەری ئەم وڵاتە بووین، ئێستاش خۆشحاڵین وشانازی دەکەین بەوەی کە بەڕێزتان خەڵاتی هونەری نەمسا دەبەخشنە ئێمە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,071 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!