دەقى ڕونکردنەوەکەى یەکێتى زانایان:
لەسەر بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا لەسەر بەڕێز د.عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک ڕونی بکەینەوە، کە ئەمە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە لەسەر بابەتی ئیسراف و ڕای بەڕێزیان وەرگیراوە، کە ماوەی 16 خولەک قسەی کردووە، کچەکە کە یەکێک بوە لە ستافی تیمی ڕاگەیاندنی کەناڵەکە کە شەش کەس بوونەو بێ مۆڵەت وەرگرتن گوایە وێنە دەگرێت کەچی سناپ و ڤیدیۆیی وەرگرتوە بەبێ ئاگایی بەرێزیان و بڵاوی کردۆتەوە.
ئەنجامدانی بەرنامەو لێدوانی ڕۆژنامەوانی بەتایبەت بۆ کەسایەتیەکی دیاری وەک سەرۆکی زانایان کە ڕۆژانە چەندین کەناڵ و دەزگای میدیایی داوای لێدوانی لێ دەکەن شتێکی ئاساییەو هەر مرۆڤێکیش لە کردارو پەرێزی خۆی بەرپرسیارە نەک لە هەڵسوکەوتی کەسانی بەرانبەر.
[1]
ڕاگەیاندنی یەکێتی زانای ئایینی ئیسلامی کوردستان
23ی1ی2023
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی د. عەبدوڵڵا مەلا وەیسی این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 734 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!