دواخستنی کۆنفرانسی نیشتمانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان، بۆ شکستهێنان بووە بە هەوڵێکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی زیاتر ئەو بزووتنەوەیە بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو حیزبە.
پارتی دیموکرات لەگەڵ ئەوە بووە،
مستەفا سەید قادرمستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی گۆڕان ببێتە ڕێکخەری ئەو بزووتنەوەیە.
لەسەر ئەو خواستە کار کراوە بۆ ئەوەی لەم مانگەدا کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان بەڕێوەبچێت و لەو ڕێگەیەشەوە پشتگیری مستەفای سەید قادر بکرێت، تا پۆستی ڕێکخەر وەربگرێت.
بەهۆی نزیکی لێیانەوە، پارتی پشتگیری مستەفای سەید قادری کردووە و بەنیاز بووە لەو ڕێگەیەوە دەست بەسەر بزووتنەوەی گۆڕان و بڕیارەکانی ئەو بزووتنەوەیە بگرێت.
دوای ئەوەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەم هەنگاوە دەزانێت، داوای لە کوڕانی نەوشیروان مستەفا و عومەر سەید عەلی و بەشێکی تر لە بەرپرسانی گۆڕان کردووە، کۆنفرانس بۆ کاتێکی تر دوابخەن.
هەر ئەوەش وایکردووە، مستەفای سەید قادر لە بەرپرسانی بزووتنەوەکەی ناڕازی بێت و بایکۆتی کۆبوونەوەکانی بکات.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 952 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!