لە درێژەی گوشارەکانی دەسەڵات بۆ سەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، دوێنێ #28-01-2023# #نازیلا مەعروفیان#، یەکێک لەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی لە ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکرابوو، ئاشکرای کرد، کە بەهۆی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی #ژینا ئەمینی#، سزا دراوە.
دوێنێ نازیلا مەعروفیان، ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسەی، دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ئەنجام دابوو و دواتر ڕۆژی #30-10-2022# لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەسەڵات دەستبەسەر کرابوو، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
هاوکات بە پێی زانیارییەکان جگە لەوەش، ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە کوردە، بە بڕی 15 ملیۆن تمەن سزای دارایی دراوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش، چوونە دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کراوە.
سزادانی ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا #29-01-2023#، لانی کەم 75 ڕۆژنامەنووس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، کە بەشێکیان بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییکردنیان، بە شێوەی کاتی ئازادکراون و لانی کەم 33 ڕۆژنامەنووس تا ئێستا 29-01-2023 لە زینداندان. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,415 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!