یەکێتی جارێکی تر دانانی قائیمقامی عەرەب بۆ
داقووقداقووق ڕەتدەکاتەوە و هۆشداریش دەدات ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت هەڵوێستی تووندی دەبێت.
سەبارەت بەپیلانێکی پارێزگاری سەپێنراوی
کەرکووککەرکووک بۆ دانانی کەسێک لەپێکهاتەی عەرەب بۆ پۆستی قایمقامی شارۆچکەی داقووق کەپشکی کوردە، مەڵبەندی 18ی ڕێکخستنی ڕۆژهەڵاتی کەرکووکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری تووند دەدات و ڕایگەیاندووە: پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک لە دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقەوە ڕۆڵێکی خراپی بینبووە. مەڵبەندی 18ی ڕێکخستنی ڕۆژهەڵاتی کەرکووکی یەکێتیی سووربوونی خۆی لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو پیلانە دووپاتدەکاتەوە و تەئکیدیش دەکاتەوە کە: هەموو ڕێکارە یاسای و مافی خۆپیشاندان ئەگرنەبەر دژی ئەو بڕیارە و داواش لە سەرۆکی حکومەتی ئێراق دەکەن، لەڕوانگەی پەرپرسیارەتی و هەستکردن بە مەترسی کاریگەریی ئەم بڕیارە، دەستەبەجێ ئەو بڕیارە ڕەتبکاتەوە، بەپێچەوانەشەوە تێکچونی بارودۆخی ئیداری کەرکووک ئەخرێتە ئەستۆی سەرۆکی حکومەتی ئێراق و پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکووک.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 883 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!