ناونیشانی بابەت: بومەلەرزە چییە و چەند پلەی هەیە؟
ئامادەکردن: کەناڵی کوردسات
بومەلەرزە دیاردەیەکی سرووشتییە لە جیهاندا بە شێوەی جیاجیا ڕوو دەدات چەند پلەیەکی جیاوازیشی هەیە، بومەلەرزە سرووشتییەکان بە چەند هۆکارێک ڕوو دەدەن شکانی توێکڵی زەوی یان داڕوخان لە توێکڵی زەویدا ڕوبدات یان بەهۆی گڕکانەکانەوە یان دروسبوونی بۆشای بەهۆی نەمانی ئاوی ژێر زەوییەوە ڕوو دەدەن، دیاردەیەکی تری بومەلەرزە هەن کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەنێو دەریاو زەریاکاندا ڕوودەدات، پلەکانی بومەلەرزە لە 1 پلەوە دەست پێدەکات تا 10 پلە، یەکەم جار لەلایەن زانای بەناوبانگ چارلز ڕیختەر پلەکانی بومەلەرزەی دەستنیشان کرد لە ساڵی 1935 تا ئێستا پلەکە بەکار دەهێندرێت و بەم شێوەیە پلەکان ڕێکخراون، 1 بۆ 4 هیچ زیانێکی نییە تەنیا مرۆڤ هەست بە لەرزینێکی کەم دەکات، 4 بۆ 6 پلە ناوەندە زیان بە شارەکان و باڵەخانەکان دەگەیەنێت، 7 بۆ 10 پلەی کۆتای بومەلەرزەیە بە پلەی وێرانکەر دادەنرێت دەبێتە هۆی داڕوخانی هەموو بارستاییەک لەسەر زەوی.
$لە کاتی بومەلەرزەدا دەبێت چی بکرێت چۆن خۆمان بپارێزین؟$
1- لەنێو دەرگای ماڵدا مەمێنەرەوە.
2- لە باڵەخانەی نیشتەجێبوونەکان وەرنە دەرەوە.
3- لە دیوارەکانی دەرەوە نزیک بەرەوە لەبەر ئەوەی لە کاتی داڕووخان بەئاسانی دەدۆزرێیتەوە.
4- دڵنیابە لەو شوێنەی کە خۆتی تێدا دەپارێزیت هیچ نایات بە سەرتا.
5- لە کاتی بومەلەرزە ئەسانسۆرەکان بەکار مەهێنە.
6- لە تەنیشت عەموود و تاوەرەکانی کارەبا مەوەستە.
7- لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بوەستە و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەتدا بمێنەوە. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,616 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!