ناونیشانی بابەت:
سلێمانىسلێمانى.. نۆژەنکردنەوەى بارەگاى مەلیک مەحموود لە قۆناغى کۆتاییدایە
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
بارەگای مەلیک مەحموود لە شارى سلێمانى، کە یەکێکە لە خانووە کەلەپوورییەکان، کارى نۆژەنکردنەوەى بۆ دەکرێت و بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سلێمانییش دەڵێت: لە کۆى زیاتر لە سەد خانووى شوێنەواریى ناو شارى سلێمانى زۆربەیان ڕووخاون.
حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سلێمانى، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: خانووى بارەگاى
شێخ مەحموودی حەفیدشێخ مەحموودی حەفید، چەند ساڵێک پێش ئێستا بڕیارى نۆژەنکردنەوەى درا، بەڵام بەهۆى قەیرانەکانەوە کارکردن تێیدا وەستێنرا، بەڵام ماوەیەکە ڕێکخراوی CDO بودجەی تەواوکاریان بۆ خەرج کرد و ئێستا بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارکردن تێیدا گەیشتووەتە قۆناغى کۆتایی.
وتیشى: بەتەواوبوونى خانووەکە، بەشێکى مێژوو و کەلەپوورى مەلیک مەحموود لە فەوتان دەپارێزرێت و زۆربەى ئەو شتانەی پەیوەندیىان بەوەوە هەیە، لەو خانووەدا دەپارزرێت و دەبێتە شوێنێکى گرنگى گەشتیاریی شوێنەوارى.
بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سلێمانى باسى لەوەش کرد: بەداخەوە لە کۆى 106 خانووى کەلەپوورى ناو شارى سلێمانى، زۆربەیان بەهۆى نەبوونى بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەیان ڕووخاون و تەنیا بەشێکى کەم لە بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەیان تەرخان کراوە، لەوڕووەوە داواکاریمان داوەتە لایەنى پەیوەندیدار.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 994 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!