#لاهور شێخ جەنگی#، کە لە دواین نامەیدا بۆ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی، وەک هاوسەرۆکی حیزبەکە خۆی ناساندووە، جگە لەو نامەیە پەیامێکیش بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.
وا بڕیارە ئەمشەو #22-02-2023#، ئەگەر گۆڕانکاری نوێ نەیەتە پێشەوە، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوبکاتەوە.
پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی تایبەت دەبێت بە دۆخی ناوخۆیی یەکێتی نیشتمانی و پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە لەگەڵ لایەنەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەر لە پەیامەکەیدا، لاهور شێخ جەنگی دواین هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی ناوخۆیی یەکێتی ڕووندەکاتەوە، هەروەها باسی دۆخی خەڵکی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#ش دەکات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,458 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!