بەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە
26-02-202326-02-2023،
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ئەحمەد ئیبراهیم سەعید الزاهیرى، کونسولى گشتیى ئیمارات کرد.
لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى ئێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئیمارات و فراوانکردنى هاریکاریى هاوبەشى نێوانیان کردەوە و دۆخى سیاسى و ئابووریى ئێراق و هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى
هەولێرهەولێر بەغدابەغدایان تاوتوێ کرد. هەروەها بەڕێز کونسولى گشتیى ئیمارات، بانگهێشتنامەیەکى فەرمیى بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکى ئیماراتى گەیاندە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ سەردانى وڵاتەکەى.
لە بانگهێشتنامەکەدا سەرۆک ئال نەهیان، وێڕاى سڵاو و ڕێز بۆ نێچیرڤان بارزانى، ئاماژەى بە خواست و گرنگیدانى وڵاتەکەى بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و هاریکاریى هاوبەشى نێوانیان لە بوارە جیاکاندا کردووە، هەروەها بۆ گۆڕینەوەى بیروڕا دەربارەى بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوولا، چاوى لەوەیە لە ئیمارات پێشوازى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بکات.
لاى خۆیەوە نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سەرۆک ئال نەهیان، بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەکەى بۆ سەردانى ئیمارات قبووڵ کرد و باسى لە گرنگیى پەیوەندیى ئیماراتى لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان کرد.
پرسى بودجە و یاساى نەوت و گاز لەنێوان حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵیى ئێراقدا، دۆخى شەنگال و دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 704 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!