#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، چاوەڕێی تەلەفۆنەکەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، چەند هەوڵێک هەبووە، بۆ ئەوەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانی کۆبوونەوە بکەن و لەو ڕێگەیەوە هەوڵبدرێت تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەو پرسە هاتووەتە سەر خەت.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوە کردووە، کە دەبێت خودی مەسرور بارزانی لەو بابەتەدا دەستپێشخەری بکات. لایەنی کەم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێوە بکات، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە دڵنیایی لێ وەربگرێت بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەتایبەتی لەناو حکومەت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت گرتنی ئەوە وەربگرێت، کە لەمساڵدا 2023 هەڵبژاردن نەکرێت، جگە لەوەش گرەنتی بدات لەسەر پرسی بودجە و هەناردەی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن لەگەڵ #بەغدا# بکرێت و کێشەکانی #هەولێر# و بەغدا چارەسەر بکرێت. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 979 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!